zagros news agency

سیبایۆس ئەرکێکی قورسی لە پێشە

 

بەگوێرەی ئاس، بە هاتنی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بۆ یانەی ڕیال مەدرید، دانی سیباێۆس ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاستەنگەکانی زیاتر دەبێتەوە بۆ جێگیرکردنی خۆی لەناو تیپەکەدا.

یاریزانەکە خۆی لە کێبڕکێیەکی تونددا دەبینێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی ناوەراستی دیار، وەک فیدی ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیان تچۆامێنی و ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئاردا گولەر.

بابەتەکان زیاتر ئاڵۆزتر دەبن بەهۆی ئارەزووی یانەکە بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی کە لە پێگەیەکی هاوشێوەی سیباێۆس یاری دەکات،سەرەڕای نادڵنیایی لە دەوری ڕۆڵی لە تیپەکەدا و کەمی کاتی یاریکردن، سیبالۆس ڕەتیدەکاتەوە بڕوات و بڕیاری مانەوەی هەیە، بەتایبەتی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد بێهـوا دەبێت لە مانەوەی ئەستێرەیەکی

یاسین

کریستیانۆ جونیۆر پشت لە نەسڕ دەکات

ahamd.luqman

کەناڵی ڕیاڵ مەدرید دوای پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە شێوازی خۆی دەگۆڕێت

یاسین