zagros news agency

ئینریکی: هێنانی یاریزانی نوێ مانای بێمتمانەیی نییە

لویس ئینریکی پێش رووبەڕووبوونەوەی لانس جەختی کردەوە کە بەهێزکردنی پێکهاتەکە بە هێنانی یاریزانی نوێ بە مانای بێمتمانەیی بەرامبەر یاریزانە هەبووەکان نایەت، بەڵکو بڕیارێکی پێویستە بۆ بەخشینی وزە، عەقڵیەت و فۆرمێکی جیاواز تاوەکو یانەکە لەسەر ڕێڕەوی بەردەوامی بردنەوەی نازناوەکان بمێنێتەوە.

هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە ئارەزووی بەرز و زۆری یاریزانان بۆ پەیوەندیکردن بە پاری سان جێرمانەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەڵبژاردنی یاریزانان پشت بە مەرج و پرۆفایلی جیاواز دەبەستێت نەک بەخت و ڕێکەوت.

ئینریکی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە تۆپی پێدا ساتەکانی سەرکەوتن کورتن و بۆ هەمیشە ناخایەنن، بۆیە دەبێت لە جاران وریاتر بن، و سەەرەڕای بوونی زۆر یاریزانی خاوەن کوالیتی بەرز کە دەیانەوێت بێنە پاریس، بەڵام بۆ ئەوان قورسە ئەو پرۆفایلە بدۆزنەوە کە بە تەواوی لەگەڵ عەقڵیەت و شێوازی یاریکردنیاندا بگونجێت.

ڕاهێنەرەکە لە کۆتاییدا بەخێرهاتنی فیران تۆرێسیشی کرد و بە یاریزانێکی گرنگ بۆ پلانەکانی ناوی برد، و دووپاتی کردەوە کە ئامانجیانە جامی سوپەری فەرەنسا ببەنەوە، هەرچەندە ئەرکیان بەرامبەر لانس قورس دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆن ستایشی کەین دەکات

یاسین

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

یاسین

بەرشەلۆنە یان ئینتەرمیلان سەردەکەوێت

یاسین