zagros news agency

یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنەوە بەغدا

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراقی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

چوارشەممە، 11ـ6-2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە کە تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی عێراقی بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “گەراندنەوەی حاجیان لە سعوودیەوە بۆ عێراق بەردەوام دەبێت.”

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، حاجیانی هەرێمی کوردستان بەسەلامەتی پرۆسەی حەجیان کرد، گوتیشی، ڕۆژی 14ـ6-2025، یەکەم کاروانی حاجیانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام حاجیانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ، بەرەبەیانی 15ـی 6، بەڕێگەی وشکانی دەگەنەوە شاری هەولێر.

گوتیشی، حاجیانی هەولێر و سلێمانی لە ڕۆژی 14ـی 6، بەڕێگەی هێڵی ئاسمانی دەگەنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وڵاتێك به‌ فه‌رمى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى دیارى كرد

یاسین

هەرێمی کوردستان.. لە ساڵی رابردوو نزیكەی 12 هه‌زار پارچەزەویی كارت تاپۆ كراوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌

یاسین