zagros news agency

لوکا مۆدریش بە کردارێک ڕێزێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنوێنێت

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە یەکلایی بۆتەوە،کە لۆکا مۆدریچی کڕواتی پەیوەندی بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەکات و یانەکەش هەموو ئامادەکاریەکانی تەواو کردوە بۆ پێشوازی کردن لە مۆردیچ

بەپێی قسەکانی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆرێتۆ یانەی ئەی سی میلان ڕۆژی چوار شەممەی دانابوو وەکو کاتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەڵام مۆدریچ بە میلانی وت بوو من هێشتا بۆندم لەگەڵ ڕیاڵ ماوە و تا تەواو بوونی بۆندەکەم نامەوێت پەیوەندیم لەگەڵ یانەیەکی تر هەبێت.

ئەم کردارەی مۆدریچ لەلایەن یانە شاهانەیەکەوە بەرز نرخێنراوە،کە مۆدریچ کۆتا ساتەکانی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەڕێدەکات و دوای مۆندیالی یانەکان ڕیاڵ مەدرید جێـدەهـێـڵـێـت ئەمەش دوای 12 وەرز یاری کردن بۆ مێرێنگێ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

فلیک : کەسێکی گرنگمان لەدەستدا

یاسین

پەنجەی تاوانبارکردن ئاراستەی چەند کەسێک دەکرێت دوای کلاسیکۆ

یاسین