zagros news agency

حکومەتی سعودیە کار لە بواری زیرەکی دەستکرد دەکات

 

حکومەتی سعودیە بەنیازە سندوقێک بە بڕی نزیکەی (40) ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد دروست بکات نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی (Andreessen Horowitz) و چەند کۆمپانیایەکی دیکە تاوتوێ کردووە هەر لە گفتوگۆکاندا تاوتوێی کردنەوەی ئۆفیسێکی سەرەکی و گەورەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کراوە و پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا سعودیە دەست بە کار کردن بکات لەم بارەیەوە نوێنەرانی سعودیە دەیانەوێت پشتگیری لە چەند کۆمپانیایەکی نوێ بکەن کە پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکردەوە هەیە لە نێویاندا کۆمپانیای درووستکردنی چیپ و چەند کۆمپانیایەکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

Wi-Fi 8 شۆڕشێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاوی ئینتەرنێت

سەڵاح

Samsung دوو کاتژمێری زیرەکی نوێی نمایش کرد

سەڵاح

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح