zagros news agency

کایا کالاس: نیگەرانییەکانمان لە ئێران پرسی ئەتۆمی تێپەڕاندووە

 

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، نیگەرانییەکانی ئەو یەکێتییە بەرانبەر بە ئێران تەنیا پرسی ئەتۆمی ناگرێتەوە و چەندین بابەتی دیکەی لەخۆ گرتووە.

ئەم گوتانەی کالاس، چەند کاتژمێرێک دوای دەرکردنی بڕیارنامەیەکی سەرکۆنەکردن دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دێت.

کالاس ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، گوتی: «نیگەرانییەکانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە ئێران، پشتیوانییەکانی تاران بۆ ڕووسیا و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپایش لەخۆ دەگرێت».

شایەنی باسە بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگاران لەسەر پێشنیاری سێ وڵاتی ئەورووپایی، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بوو و بەهۆی هاوکارینەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەند کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ ڤیدیۆ … له‌ هه‌ولێر كه‌سێك 106 ملیۆن دیناری لە ماڵی خزمێكی دزی بوو به‌ره‌و لوبنان رایكرد و ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح

سێڵڤێستەر ستالۆن یادی 50 ساڵەی فیلمی “Rocky” دەکاتەوە

ART