zagros news agency

ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی دیکەی پشتڕاست کردەوه

 

راگەیاندنی سوپای ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی دیکەی خۆی له هێرشەکانی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوه.

سوپای ئێران له سایتی فەرمیی خۆی پشتڕاستی کردەوه دوو فەرماندەی به ناوەکانی غولام رەزا میحرابی و مەهدی رەبانی له هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.

میحرابی بەرپرسی هەواڵگریی سوپا و رەبانی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا بوو.

سوپای ئێران کاتی کوژرانی ئەم دوو فەرماندەیەی ئاشکرا نەکردووه ئایا له هێرشی نوێدا کوژران یان له هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون لە عێراق: لە ماوەی شەش مانگدا ٧٠٠ حاڵەتمان وەرگرتووە

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە لوبنان ئازاد کران

سەڵاح

ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە چین دەکات

یاسین