حووسیه‌كان یه‌مه‌ن ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به مووشه‌كیی بالیستیی هێرشیان كردۆته سه‌ر ئیسرائیل و ده‌شڵێن “هێرشه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگی ئێرانه”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی 6ی 2025، ئاژانسی (رۆیته‌رز) له زاری به‌رپرسانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه به مووشه‌كی بالیستیی شاری یافایان له ناوه‌ندی ئیسرائیل كردووه‌ته ئامانج.
ئاشكرا كراوه كه هێرشه‌ی حوسییه‌كان به هاوئاهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه له كاتێكدایه كه شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران تا دێ گه‌رم ده‌بێت.
تاوه‌كوو ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه كه ئه‌و هێرشه‌ی حووسیه‌كان زیانی چی بووه و به‌ڵام حووسیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هێرشه‌كه‌یان بۆ پاڵشتیی له خه‌ڵكی غه‌ززه‌یه.

