zagros news agency

فیلمی “Lilo & Stitch” زیاتر لە 772 ملیۆن دۆلار بەدەستدێنێت

“Lilo & Stitch” فیلمێکی لایڤ ئەکشنە و ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، داهاتی گەیشتووەتە 772 ملیۆن و 596 هەزار دۆلار.

فیلمەکە بەرهەمی دیزنییە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 48 خولەک.

فیلمەکە لە دوورگەی ئۆاهۆ وێنەگیراوە و دیمەنە تایبەتەکانی لە کەنارەکانی هۆنۆلولوی بووە.

لە فیلمەکەدا مایا کیالوا و سیدنی ئەلیزابێس ئەگودۆن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس دووبارە خەیاڵکردنی فیلمە ئەنیمەیشنە رەسەنەکەی ساڵی 2002ـە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جارید لیتۆ رۆڵی سکیلیتۆر دەگێڕێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە هەولێر فیلمی “ندم” نمایشكرا

ART