zagros news agency

ئینتەر دەبێتە کێشە بۆ هاکان و گەلاتەسەڕای

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند،کە هاکان چانئۆغلۆ لەسەر مەرجە تاکە کەسیەکان ڕێککەوتوون و هەموو بابەتەکان بڕاونەتەوە،بەڵام ئینەر میلان تا ئێستا ڕازی نییە و نایەوێت بەو شێوازە دەستبەرداری ئەستێرەکەی بێت.

 

بەپێی زانیاریەکان بێت ئینتەر بۆ دەست بەردار بوون لە هاکان داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات،بەڵام بۆندەکەی گەلاتەسەڕای 20 ملیۆن یۆرۆیە،کە ئەمە ڕێگرە لەبەردەم ئەوەی یاریزانەکە ئیمزای گرێبەستەکەی بکات لەگەڵ گەلاتەسەڕای.

 

هاکان لەگەڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئینتەر لە سێریا ئەی 5 گۆڵ و 6 ئەسیستی هەبوو،بەڵام دوای شکستە گەورەکەیان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئیدارەی ئینتەر بۆتە کێشەی و دەوێت هەر چۆنێک بێت لەم هاوینەدا یانەکە بەجێـبـێـڵـێـت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی بریاری مانەوە دەدات لەگەل بارسا

یاسین

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ قوتابیان و لاوانی کوردستان بۆ یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین