zagros news agency

باڵیۆزی عێراق لە تاران: عێراق بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی بۆ گەڕاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران

 

باڵیۆزی عێراق لە تاران، یاسر ئەلحەجاج، جەختی کردەوە کە وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بارودۆخێکی کاتی و تێپەڕە و زیان بە قووڵیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناگەیەنێت، ڕاشیگەیاند کە حکومەت بەردەوامە لە پەیوەندی و جووڵە چڕەکانی بۆ گەڕاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دۆخی ئاسایی.

 

یاسر ئەلحەجاج لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق لە سۆنگەی پەرۆشیی بۆ بەرژەوەندیی هەردوو گەلی عێراق و ئێران و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان، درێژە بە پەیوەندییە چڕەکانی دەدات بۆ ئاساییکردنەوەی جووڵەی فرۆکەوانی.

باڵیۆز ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاوەستانی گەشتەکان بارودۆخێکی کاتییە و بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات ناکات، و حکومەت لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە لە نێزیکترین کاتدا.

 

ئەلحەجاج ڕوونی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەنها پەیوەست نیست بە گەشتوگوزارەوە، بەڵکو پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە توێژێکی گەورەی عێراقییە نیشتەجێبوو و خوێندکارەکانەوە لە ئێراندا هەیە.

ئاشکرای کرد کە نێزیکەی ۱۰۰ هەزار خوێندکاری عێراقی لە ناوەندەکانی خوێندنی ئێراندا دەخوێنن، بێجگە لە ڕەوەندێکی گەورەی عێراقی کە بە سەدان هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ هەزاران گەشتیار کە ڕۆژانە لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە هاتووچۆ دەکەن.

 

باڵیۆزی عێراق جەختی کردەوە کە بەردەوامیی گواستنەوەی ئاسمانی پێداویستییەکی مرۆیی و کردارییە بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی خوێندکاران، زائران و هاووڵاتییان، و هۆکارێکی گرنگیشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان.

ڕاشیگەیاند کە عێراق لە سەر بنەمای بەرپرسیارێتیی خۆی بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران تا ئەو هۆکارە ئاوەرتانەی بوونەتە هۆی ڕاوەستانی گەشتەکان چاره‌سه‌ر بكرێن و هاتووچۆی ئاسایی بگەرێندرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بەرانبەر ئێران به‌ “گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌” ده‌زانێت

یاسین

مانگرتنی خاوەنی بارهەڵگران لە ئێران بەردەوامە

یاسین

بەغدا و هەولێر لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتن

یاسین