zagros news agency

مۆرینیۆ لە تورکیا هەرا دەنێتەوە

 

جۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی فەنەربەخچەی تورکی دەبێتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک و هەموو ئەندامانی لێژنەی ڕێکاری خولی تورکی لەسەر بڵاو بوونەوەی سکرین شۆتێکی وەتسئەپ لە ڕۆژنامەکان.

 

لە سکرین شۆتەکەدا،کە بڵاو کراوەتەوە نووسراوە”وەرزی داهاتوو مۆرینیۆ دەبێ باجی قورس بدات،ئێمە وەرزی ڕابردوو زۆر نەرم و نیان بووین لەگەڵ ئەو”،کە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو بابەتە فەنەربەخچەش هاتە سەر هێڵ و خێرا قسەی خۆیان کرد لەو بابەتە.

لە ڕاگەیاندراوی فەرمیدا یانەی فەنەربەچە بڵاوی کردەوە”ئێمە سەرمان سوڕماوە لەو حاڵەتە،کە ئەگەر بێت و ئەم بڵاو کراوانە ڕاست بن ئەوا پاکی لێژنەکە و خولەکە دەکەونە ژێر گومانەوە”،کە دوای ئەو بابەتانە ڕاستەوخۆ سەرۆکی لێژنەی ڕێکاری و سەرجەم ئەندامانی دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینریکی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

سەڵاح

لەسەر لێدوانێک کێشەیەکی گەورە دەکەوێتە نێوان هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگال

یاسین