جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە دواین نووسراوی سەرۆک وەزیران هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کە ئاراستەی دادگای فیدراڵی کردووە، ئەو نووسراوە هیچ بیانویەکی نە هێشتۆتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە چوار رۆژی رابردوودا ئێمە کۆبوونەوەمان لەگەل سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسیەکان کردووە ئەوانەی کە پێمان وابوون دەتوانن رۆل بگێرن لە چارەسەری ئەم کێشەیە، کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی بوون، تەنانەت رایی دادگای فیدراڵی و دادوەرەکانێش بە ئاراستەی ئەوەدابوو کە بریار لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەێمی کوردستان بدرێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: دواین نووسراوی سەرۆک وەزیران هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کە ئاراستەی دادگای فیدراڵی کردووە، ئەو نووسراوە هیچ بیانویەکی نە هێشتۆتەوە نە بۆ دادگا و نە بۆ حکومەتی فیدراڵی و نە بۆ لایەنە سیاسیەکان کە پابەندی تەواوی دەستوور و یاسا و تەنانەت پابەندی یاسای بووجەش بکات.
هەروەها شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو، بەداخەوە کە ئەمرۆ کێشەی نێوان هەردوو دەستهەلاتی دادوەی کە دوو بابەتی گرنگ هەبوون کە بابەتی خۆر عەبدوڵا بو ئەوەی تریش ئەمرێکی ویلای بوو بۆ فەرمانبەران وایکرد کە کۆمەلێک دادوەری دادگای فیدراڵی دەست لە کار بکێشنەوە و نەتوانرا هێج بڕیارێک بدرێت، وای بۆ دەچم کە ئەم بابەتە کاتی زۆری بوێت تا چارەسەر دەبێت.
رێباز یونس

