zagros news agency

میلان دەست بەرداری لیاو دەبێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا، میلان نرخێکی دیاری کردووە کە وای لێدەکات بیر لە فرۆشتنی ڕافایل لیاوی ئەستێرەی پورتوگالی بکاتەوە بۆ بایرن میونشن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەنگە ئیدارەی میلان دانوستانەکان بکاتەوە ئەگەر ئۆفەرێک لە نێوان 90 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانە باڤارییەکە وەربگرێت.

هه مان سه ڕچاوه کان دووپاتیان کرده وه که ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنه ڕی ڕاهێنەر بە ڕوونی بە نیازە لیاو لە تیپەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە کە ئۆفەرە گەورەکان دەتوانن پێگەی میلان بگۆڕن و پاڵنەر بن بۆ ئەوەی بە داهاتووی یاریزانەکەدا بچێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان خۆرخی خیسۆس و یانەی نەسر

یاسین

هانسی فلیک بەرشەلۆنە دوا وێستگەی کاروانی وەرزشیم دەبێت

یاسین