zagros news agency

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی ئاشکرا کرد

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی خاو لە 100 ملیۆن بەرمیل تێپەڕیوە و داهاتی مانگی ڕابردووی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووه.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “کۆی گشتی هەناردەکردن و داهاتی نەوت له مانگی رابردوو، بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن سۆمۆ دەرچووە، بڕی 101,630,925 بەرمیل بووە، داهاتەکەی 6,361,636,000 دۆلار بووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆی بڕی هەناردەکراوی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 100 ملیۆن و 365 هەزار و 335 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی کێڵگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا 955 هەزار و 684 بەرمیل بووە و هەناردە بۆ ئوردن 309 هەزار و 906 بەرمیل بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: كاركردن لە پڕۆژەی (ڕێڕەوی ژیان) لە هەولێر دەستی پێكرد

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا داشکاندن لە سزاکانی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

سەڵاح