zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران، تاوتوێ دەکات.

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و دوو بڕگە تاوتوێ دەکرێن:

بڕگەی یەکەم:

بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران كە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە، تاوتوێ دەكرێت.

بڕگەی دووەم:

ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت زیاتر پاشەکشەی کرد و تەکساس دابەزی بۆ خوار 89 دۆلار

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو چوار کرێکارە دەکات کە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

لە زیقاڕ دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکران

سەڵاح