zagros news agency

وادەی گواستنەوەی مۆدریچ بۆ میلان ئاشکرا کرا

 

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای کرد، لۆکا مۆدریچ دوای مۆندیالی یانەکان پەیوەندی بە ئەسی میلانەوە دەکات، کە لە ئێستادا لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری کۆتا پاڵەوانێتییەکەی دەکات.

فابریزیۆ دووپاتی کردەوە کە لۆکا مۆدریچ گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی و کۆتایی لەگەڵ یانەی میلان، هەروەها لە مانگی تەمموزدا دوای مۆندیالی یانەکان پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ دەکات.

بەم شێوەیە چیرۆکی لۆکا مۆدریچ دوای 13 وەرز لە یاریگای بێرنابیۆ کۆتایی دێت، لەو ماوەیەدا 28 نازناوی لەگەڵ ڕیال مەدرید بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

یاسین

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین

ماکس ئیبەرل: لویس دیاز لە بایرن میونشن دەدرەوشێتەوە

یاسین