zagros news agency

فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران، ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان قۆناغ بە قۆناغ دەست پێدەکەنەوە و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیش تا کۆتایی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
موهاجرانی لە لێدوانێکیدا هیوای خواست، لە ئەمڕۆوە (پێنجشەممە) گەشتە ئاسمانییەکان لەو سنوورانەوە دەست پێبکەنەوە کە دۆخی ئەمنییان سەقامگیرترە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی ئینتەرنێت گوتی: “دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی هێڵە جێگیرەکان (سابت) گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و هێڵەکانی مۆبایلیش تا کۆتایی ڕۆژ کارا دەکرێنەوە.”
گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ئاسانکاریی بۆ کاروکاسبییەکانیش ڕاگەیاند و گوتی، مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانەی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری، تا کۆتایی وەرزی هاوین درێژ دەکرێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، بودجەی پێویست بۆ پشتیوانی لە کاروکاسبییەکانی ئابووریی دیجیتاڵ دابین کراوە و بەپێی پێویستییەکانی دۆخی ئێستا، پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
سەبارەت بە کێشەی سیستەمەکانی شوێندۆزینەوە، موهاجرانی ڕوونی کردەوە، کێشەی سیستەمەکانی ناڤیگەیشن و پلاتفۆرمە ئینتەرنێتییەکان لە چارەسەرکردندان، بەڵام خزمەتگوزاریی (GPS) بەهۆی هەبوونی نیگەرانیی ئەمنییەوە، هێشتا بەتەواوی کارا نابێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانیی دوەم پووچەڵ دەکرێنەوە

سەڵاح

ئیسرائیل کاتس: پلانی کۆچکردنی ئارەزوومەندانە لە غەزە ‎جێبەجێ دەکرێت

گوران

لوبنان: زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی بۆ گەڕانەوە ناویان تۆمار کردووە

سەڵاح