لەجیاتی چەکی کیمایی و ئەنفالکردن وخاپورکردنی کوردستان، بۆنەمانی شکۆو کەرامەت و عەقیدەو مەزھەب و ئایندەمان، دادگای فیدڕاڵی وەک ئەداتێک بەکاردەھێنرێت،
ئەنجومەنی داد وەری ھەرێم و ئەنجومەنی شوراو دادوەر ( عبدالرحمان زێباری ) ئەندامی دادگای فیدڕاڵی وسەدان یاساناسی تر دەیان خاڵیان دیاری کردووە کەئەم بەناو دادگای فیدڕاڵیە، دژی دەستوورو یاساو دژی ھەرێمی کوردستان دەری کردوە،
ھەروەک لەزەمانی کۆن دەیانگوت بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایتی شۆرش ( مەجلس قیادە ثورە) مولزم بات ، ئینجا بەشێک کوردستانیان جینۆساید دەکرد،
لەسیاسیەشیعەکان نەیان شاردۆتەوە، کەھەرێم دەبێت بچوک بکرێتەوە و تەنانەت نەمێنێ، ھەرکەسێکی سادە دەتوانێ بەئاسانی ئەم ڕاستیانە لەتۆرە کۆمەلایەتەکان ببینێت،
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەدوێنێوە لەلایەن بەشێکی حزبەکانی (ئیتاری تەنسیقی) بەتوندی فشار دەکەنە سەرحزبەكانی عێراقی و کوردستانی کەبەشان و باڵی دادگای فیدڕاڵی ھەڵبدەن،
دوو حزبی کوردی(کەسی یەکەمیان ) وەفای خۆیان بۆ ئاغاکانیان دووپاتکردەوە و دەستیشیان لەسەر سنگیان دانا بۆجێبەجێکردنی ئەم پیلان و پلانە،
پارتی دیموکراتی کوردستان و زۆربەی حزبەکانی کوردستان شانازی دەکەن بۆپاراستنی ئەم ھەرێمە جوانە، کەبەخوێن و ماندو بوونی ھەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە دروستبووە ،دڵنیابن ئێوە تەنھا حسابی ئەمڕۆ دەکەن، بەڵام سبەی شەرمەزار دەبن سەرکەوتن بۆ میللەتی ئێمەیە .
ئاری نانەکەلی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان