zagros news agency

وێنەی مانگە دەستکردەکان دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئێران لە دامەزراوەی فۆردۆ ئاشکرا دەکەن

 

ڕۆژی هەینی کۆمپانیای ‘ماکسار’ـی ئەمەریکی ژمارەیەک وێنەی مانگی دەستکردی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی بڵاوکردەوە، دەردەکەوێت بەشێوەیەکی سنووردار چالاکییەکانی ئەو دامەزراوەیە دەستی پێ کردووەتەوە.

لە وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد، چالاکییەکانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران دەردەکەوێت، کە ئۆتۆمبێل و ئامێرە بیناسازییەکان لە نزیک ئەو دەروازانەی کە ئەمەریکا بۆمبارانی کرد لە دەوروبەری دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆمەڵگە ژێرزەمینییەکان دیارن.

هەروەها میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ئامێرێکی گەورەی هەڵکەندن و بڵدۆزەر لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ بینراوە.

سی ئێن ئێن، لەسەر زاری جیفری لویس شارەزای بواری چەک و پرۆفیسۆری ئینستیتیوتی میدلبێری بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان بڵاویکردەوە، وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخات کە ئێران دەستی بەکارەکان لە تونێلەکانی ئیسفەهان کردووەتەوە.

لویس دەشڵێت: “لە 26ـی حوزەیران ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە دامەزراوەی ئەتۆمی ئیسفەهان بوون.”، ئاماژەی بەوەش کردووە، “تا بەرەبەیانی 27ـی حوزەیران، بەربەستەکان لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی تونێلەکان لابراوە.”

جیفری لویس گوتیشی: وێنەی مانگی دەستکرد کە لە 27ـی حوزەیران، لەلایەن کۆمپانیای ‘پلانێت لابس’ەوە گیراوە، دەرکەوتووە کە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی تونێلەکان کراوە بوون.

پێشتر دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، شوێنە ئەتۆمییەکانی سەرەوەی زەوی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، بەهۆی زیانەکان کە بەرشوێنە ئەتۆمییەکان کەوتووە، ئەستەمە ئێران بتوانێت دەستی بە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی ژێر زەوی بگات کە مابێتەوە.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

سەڵاح

سەرۆکوەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د: ئامادەین بۆ ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆن

سەڵاح

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکاربوو

سەڵاح