zagros news agency

پێشهاتەکانی ڕۆیشتنی ڕیکێلمی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید چیە

 

ڕۆژانی ڕابردوو شایەتی چالاکییەکی چڕوپڕ لەنێو ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریددا بەخۆیەوە بینی، چونکە پلانەکانی تیپەکە بۆ وەرزی 2025-2026 نزیکە لە تەواوبوون. گرێبەستی ڕۆشتنی ڕۆدریگۆ ڕیکێلمی نزیکە لە یەکلاییکردنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی ڕیال بیتیس زۆرترین ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە، گرێبەستەکەی لە نێوان 12 بۆ 18 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، ئەگەری هەیە یانەی ئەتلەتیکۆ ڕێژەیەک لە مافەکانی ئەو یاریزانە بپارێزێت.

ڕیکێلمی تەمەن 25 ساڵ خەونی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلێتیکۆوە بینیبوو و پێشتریش لە هاوینی 2023 ئۆفەرێکی بیتیسی ڕەتکردبووەوە، بەڵام ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەژێر چاودێری مانوێل پێلێگرینی ڕاهێنەردا هەڵبگێڕێتەوە، کە هەمیشە متمانەی بە یاریزانە لاوەکان هەبووە و یارمەتی زۆرێکیان داوە بۆ درەشانەوە، وەک ئیسکۆ و نەبیل فیکر.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین

بایرن میونشن بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین

ئەمشەو قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان بەڕێوەدەچێت و 13 تیمی کوردی بەشدارن

یاسین