zagros news agency

بارسێلۆنا دوو مەرجی بۆ گەڕاندنەوەی پابلۆ تۆرێ هەیە

 

ڕۆژنامەنووس لویس میگێل سانز ئاشکرای کرد کە گواستنەوەی پابلۆ تۆرێی یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ ڕیاڵ مایۆرکا لە قۆناغی کۆتاییدایە.
سەرەڕای ئەم هەنگاوە، چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕیال مایۆرکا نزیکترینە لە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە، دوای ئەوەی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کرد بۆ کڕینی نیوەی مۆڵەتی یاریزانەکە.

وردەکاری ئۆفەرەکە:
بەهای گرێبەستەکە: 5 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر بە 50%ی مافی یاریزانەکە.
بژاردەی کڕینی بارسێلۆنا: لە ساڵی یەکەمدا ١٠ ملیۆن یۆرۆ، لە ساڵی دووەمدا ١٢ ملیۆن یۆرۆ.

چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەکە بە فەرمی کۆتایی پێبهێنرێت و یاریزانەکە بەدوای کاتێکی زیاتری یاریکردندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی زیاتر گەشەسەندنی خۆی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دێمبلێ چی دەڵێت دەربارەی لامین یامال

یاسین

هیکتۆر ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات

یاسین

بەرشەلۆنە تۆڵەی خۆی لە جیرۆنا دەکاتەوە

یاسین