zagros news agency

نەسڕ ڕاهێنەری داهاتووی دیاریکرد

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ ئەوەیان خستە ڕووی جیهان،کە یانەی ئەلنەسڕی سعودی ڕاهێنەری داهاتووی خۆی دەستنیشان کردوە و وەرزی داهاتوو خۆرخێ خیسۆسی پرتوگالی ڕاهێنەری پێشووی ئەلهیلال دەبێتە ڕاهێنەری نەسڕ.

 

وە هەروەها ئەوەش پشت ڕاست کراوەتەوە،کە یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنی خیسۆس کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە بووە،کە ڕۆناڵدۆ بەو ڕاهێنەرەی وتووە دەمەوێت وەرزی داهاتوو ڕاهێنەرایەتی نەسڕ بکەت و پێشبڕکێی نازناوەکان بکەین.

 

مەبەستی نەسڕ لە هێنانی خیسۆس پشکەوتنی زیاتری تیپەکەیە و یانەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەسەر سەکۆی نازناوەکان بێت،کە خیسۆس پێشتر لەگەڵ هیلال نموونەیی بووە،بەڵام کۆتایی وەرزی ڕابردوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی دیکەی ئەوروپا هاتە ڕکابەری گواستنەوەی ئۆسێمێن

یاسین

پرێمەرلیگ.. بە سەرکردایەتی فۆدین مان سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

یاریزانێکی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا جولیان ئەلڤارێزی سەرسام دەکات

یاسین