zagros news agency

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دێرەزوور دۆزرایەوە

 

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی ‘ئەلرواد’ لە ڕۆژئاوای  دێرەزوور دۆزرایەوە.

لە کاتی پشکنینی گۆڕستانەکەدا، غەسان سەید ئەحمەد، پارێزگاری دێرەزوور، داوای لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد بەدواداچوونی پێویست بکەن و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیش سەرپەرشتی هەڵدانەوەی تەرمەکان بکات و بەدواداچوون بۆ ناسنامەکانیان بکات.

ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی بەرگری شارستانی بڵاویکردەوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن ئاسایشی تاوانی پارێزگای دێرەزوور و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەوە دۆزراوەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەکە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە و هەموو ڕێکارە پێویستیەکانیان گرتووتەبەر و کارەکانی هەڵدانەوە و پشکنین بەردەوامە.

ئەو سەرچاوەیە پێشبینی بوونی گۆڕ و تەرمی دیکەی لە هەمان ناوچەدا کردووە بەهۆی نزیکیی لە خاڵە ئەمنییەکانی سەر بە هێزەکانی ڕێژیمی پێشوو کە ماوەی 14 ساڵە دانیشتوانی ناوچەکەی دەستبەسەر کردووە و دواتر کوشتوونی و تەرمەکانیانی شاردۆتەوە.

خەڵکی دێرەزوور بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی پێشوو کۆمەڵکوژ کراون، تەرمەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا شاردراوەتەوە، چ لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و چ لە جەرگەی پارێزگاکەدا، هەروەها پێدەچێت دەیان گۆڕی لەو جۆرە لە دێرەزوور هەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تۆڕی “پەیجەر”ی حزبوڵڵای بە کۆمەڵکوژی شوبهاند

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ: بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا دەیان هاوڵاتیی کوژران و برینداربوون

سەڵاح