zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ ڕافع ئه‌لعيساوى كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/6/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕافع ئه‌لعيساوى، سياسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به‌ پێويست زانى كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵاتدايه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

سەڵاح

فیلمی “Disclosure Day” داهاتێکی بەرچاو لە جیهاندا بەدەست دێنێت

ART

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران تەرخان دەکات

یاسین