zagros news agency

دۆغان ئەرباش، پارێزەری پێشووی ئۆجەلان، ئازاد کرا

دادگەی سزا قورسەکانی ئەستەنبووڵ بڕیاری ئازادکردنی دۆغان ئەرباش، پارێزەری پێشووی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرۆکی پێشووی لقی ئەستەنبووڵی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)ی دەرکرد و دانیشتنی داهاتووی دادگەیی کردنەکەشی بۆ ٢٣ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دوا خست.
دۆغان ئەرباش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، لە کاتێکدا سەرۆکی لقی ئەستەنبووڵی هەدەپە بوو، بە تۆمەتی “ئەندامێتی و پروپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)” دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگەی سزا قورسەکانی ئەستەنبووڵەوە بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزا درا.
دوای تانەلێدانی پارێزەرەکانی، دادگەی باڵای تورکیا دۆسیەکەی هەڵوەشاندەوە و بۆ دادگەیی کردنەوە ڕەوانەی دادگەی ئەستەنبووڵی کردەوە. ئەمڕۆش دادگەی ناوبراو بڕیاری ئازادکردنی ئەرباشی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

Apple تایبەتمەندی Eye tracking زیاد دەکات

یاسین

سەرچاوەکان: کێبڕکێ توند لەسەر وەزارەتی دارایی لەناو ماڵی شیعی هەیه

یاسین

ئاسۆشیتدپرێس: چین داوای ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا ڕەت کردەوە

سەڵاح