zagros news agency

گاریس بێڵ بەتەمای کڕینی یانەیەکی ئینگلتەڕایە

ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانی لە نوێترین هەواڵیدا ئەوەی ئاشکرا کردوە،کە گاریس بێڵی ئەستێرەی وێڵزی و یاریزانی پێشووی (تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید) گرێبەستێکی پێشکەشی خاوەنداریەتی یانەی کاردێف سیتی کردوە بە مەبەستی کڕینەوەی ئەو یانەیە بە پشکی سەدا سەد 100٪.

 

دەیڵی مەیڵ ئەوەشی ئاشکرا کردوە،کە بڕی پارەی گرێبەستەکەی بێڵ 40 ملیۆن پاوەندە و خاوەنداریەتی یانەکە (ڤینسیت تان) دەمێکە ویستی فرۆشتنی یانەکەیان هەیە،کە ئەمەش دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ ڕێککەوتن لەنێوان بێڵ و تان بۆ کڕینەوە ئەو یانەیە.

 

گاریس بەیڵ مانگی ڕابردوو وتی”زۆر حەز دەکەم کاردیف بکڕمەوە چونکە ئەوێ شوێنی گەورە بوونی من و مامم بووە و ئەوێ یانەی ژیانە بۆ من خانەوادەکەم”
کاردیف سیتی ئێستا لە خولی پلەیەکی ئینگلتەڕا یاری دەکات و یانەکە دەمێکی زۆرە دوورە لە پرێمەرلیگ و خولی نایابی ئینگلتەڕا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول لەیەکەم یاری سەرکەووتنی بەدەستهێنا

یاسین

پێدرێ پەیامێک بۆ هاندەرانی بارسا دەنێرێت

یاسین

فلیک: یاماڵ کەمێک ئازاری هەیە و باسی کلاسیکۆ ناکەم

یاسین