zagros news agency

پێکانێکی کارەساتبار یاریەکەی بایرن و پاریس پانجێرمانی کردە شیوەن و گریان

 

لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی پاریس سانجێرمان و بایرن میونخ لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا کارەساتێکی دڵ تەزێن یاریەکەی لە هەردوو یانە کردە شیوەن و گریان.

 

لە گێمی یاریەکەدا دوای ئەوەی دۆناڕۆما گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان بەرەو ڕووی تۆپ چوو لەناوچەی سزادا بە توندی بەرکەوتنی دروست کرد لەگەڵ جەمال موسیالای ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ و تووشی پێکانێکی مەترسیداری کرد،کە کاردانەوەیەکی وێرانکەری هەبوو ئەو ڕووداوە.

 

لەگەڵ هاوار و ناڵەی موسیالا لەبەر ئازاری پێکانەکەی یاریزانانی نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگا بەشێکیان خۆیان بۆ نەگیرا و دەستیان کرد بە گریان و ڕاستەوخۆ موسیالا گواسترایەوە نەخۆشخانە،بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری پێکانەکەی موسیالا دەرنەکەوتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

یاسین

‎ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

گوران

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

سەڵاح