ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به شاندی عێراقی گوت كه پشتیوانیی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆ ئەوەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆریی نه‌وتی كوردستان و توركیا بكەوێته‌وه كار و نه‌وت هه‌نارده بكرێتەوە.
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەفتەی رابردوو وه‌ك شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چووین بۆ لای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت بچینه قۆناغی كۆتایی و پشتیوانیی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین تا كۆتایی بێت، ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی هه‌بوو، به شاندی عێراقی گوت كه پشتیوانیی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆ ئەوەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆریی نه‌وتی كوردستان و توركیا بكەوێته‌وه كار و نه‌وت هه‌نارده بكرێتەوە.
هەروەها مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه ئه‌م هه‌فته‌یه په‌كه‌كه ده‌ست به دانانی چه‌ك ده‌كات و پرۆسه‌ی ئاشتی و په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ هه‌موو چه‌كدارانی په‌كه‌كه بووه و تەنیا بۆ قه‌ندیل نه‌بووه، شنگال هه‌تا سووریا و توركیا و هه‌مووی ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت گرووپەكانی سەر بە په‌كه‌كه له شنگالیش چه‌ك دابنێن، چونكه ئاشتی دابه‌ش ناكرێت، ئاشتی ئاشتییه، خۆ ناكرێت فێڵ له ئاشتیدا بكرێت.
رێباز یونس

