zagros news agency

ئالێگری:مۆدریچ یاریزانێکی گرنگ و ناوازەیە

 

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێی یانەی ئەی سی میلان ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە یانە ئیتاڵییەکە گرێبەستی لەگەڵ لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی کردووە.

ئالێگری بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی لۆکا مۆدریچ دەکەین لە میلانۆ، لە مانگی ئابدا دەگاتە لامان، یاریزانێکی گرنگ و ناوازەیە، پێویستی بە هیچ ناساندنێکی ئەو یاریزانە نییە.

شایەنی باسە دەمێکە ڕاگەیاندراوە لۆکا مۆدریچ دوای جامی جیهانی یانەکان دوای 13 ساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهـێـڵـێـت، کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەو مۆندیالەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تودۆر باسی چانسی یۆڤانتۆس دەکات بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ

یاسین

ئەستێرەیەکی لیڤەرپول تووشی پێکان بوو

یاسین

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

یاسین