zagros news agency

کێشەی مێسی و بارسا دەبنە بەشێکی تری کردنەوەی کامپ نۆ

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ،ئەمڕۆ بەشێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا باسیان لەچەند کێشەیەکی نێوان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنا کرد،کە کێشەکە پەیوەندی دەبێت بە کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لەکاتی کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ دەوێت ڕێوڕەسمێکی ڕێز لێنان لەمێسی ڕێک بخات بەهۆی ئەو خزمەتە گەورەیەی لە ڕابردوودا بە یانەی کردوە،بەڵام تاکو ئێستا نازانن چۆن بانهـێـشـت نامە بۆ ئەو یاریزانە بنێرن ئەمەش بەهۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ مێسی لەکاتی ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا لە ساڵی 2021 دا.

 

مارکا دەڵێت هۆکاری ئەو قەلەقیەی بارسا بۆ بانگهێشت کردنی مێسی دەگەڕێتەوە بۆ یادی دامەزراندنی یانەکە،کە باهێـشـت نامەیان بۆ مێسی نارد بوو بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردەوە بەشداری بکات و ئێستاش مێسی کێشەی هەیە لەگەڵ ئیدارەی بارسێلۆنا یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی کێشەکەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چوونی بۆ ئینتەر میامی،کە دەویست پێتەوە بارسێلۆنا بەڵام ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا مێسـیان ڕەتکردەوە
کێشەی مێسی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەیە نەک خودی یانەی بارسێلۆنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە.. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لەبارەی ئەو چوار مووچەی کە ماوە نامەیەک ئاراستەی سودانی دەکات

سەڵاح

کێشەکانی فرانس فوتبۆڵ و ڕیاڵ مەدرید دەچنە قۆناغێکی نوێ

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح