ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوننه‌كان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هەوڵی پارت و لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سوپاسی سەرۆک مه‌سعود بارزانی دەکەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی3ی2024، هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ڕاگەیەندراوێکییان لەبارەی هەوڵی پارت و  لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکردەوە، تیایدا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن لە پێناو  هه‌وڵ و خەمخۆرییەکانی بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆك.

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەناو ئه‌نجوومه‌ن و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەکەن، ئەوەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان .

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ئاماژەیان داوە، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.

هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە راشیده‌گه‌یه‌نن، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

sirwan

عێراق دەیەوێت پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان دوور بخاتەوە

یاسین

برزو سورچی: کارێ مە یێ ئێکێ ئاکرێ بکەینە ئیدارەکا سەربەخۆ

یاسین