رۆژی یەکشەممە، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ئینستیتیوتی زەینەب خان بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و هۆشیاریی کولتووری، سیمیناری “ڕێنمایی پراكتیكی بۆ دۆزینەوەی هەلی كار ” بەڕێوەچوو.
سیمینارەکەدا لە ئینستیتیوتی زەینەب خان بە هاوبەشی دەزگای ئێکسۆن بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان لە کۆیە بەڕێوەچوو.
بەشداربووان ئاشنابوون بە چەندین تەكنیك و رێبازی نوێ و کاریگەر، بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار.
سیمینارەکە تایبەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان و هەموو ئەو کەسانە بوو بە دوای كارێكی شایستەی تایبەت بە خۆیان دەگەڕێن.

