لامین یەماڵی ئەستێرەی لاوی تۆپی پێ لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونیدا،کە دوێنی تەمەنی بووە 18 ساڵ و ئاهەنگێکی گەورەی سازکرد و بەهۆی هێنانی هەندێک کورتە باڵا بەمەبەستی گاڵتەجاڕی و سوکایەتی لەلایەن ڕێکخراوی کورتە باڵاکانی ئیسپانیا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.
ڕێکخراوەکە ناوی (ADEE)ـیە و لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا وتیان”زۆر سەیرە ئێمە لە سەدەی 21ـین کەچی هێشتا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بابەتی سوکایەتی دەبینەوە لەلایەن کەسانێکەوە و ئێمەش لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگ نابین و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین تۆمەتبارەکانیش ڕووبەڕووی دادگا دەکەینەوە.
جگە لەوانەش هەر لە یادی لەدایک بوونی یەماڵ،کە هەندێ کچە مۆدێل بانگهێشت کرا بوون ئەوانیش بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاورێکانی یەماڵەوە تووشی گێچەڵی سـێکـسـی بوونەوەتەوە دەیانەوێت سکاڵای یاسایی لەسەر لامین تۆمار بکەن،چونکە پێیان وایە مافەکانی ئەوان پێشێل کراوە لەو ئاهەنگەدا و ئێستا لەحاڵێکی خراپی دەروونیدان.
“سەرکار ڕێبوار”

