zagros news agency

واشنتن پۆست: ئەمریکا گەشبینە بە گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستان

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای دەکات ئیدارەی ئەمریکا بە ئامادەیی ئێران بۆ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی گەشبینە. هاوکات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سێ مەرجی سەرەکی بۆ هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا دادەنێت.
ڕۆژنامەی واشنتن‌پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە بڵاوی کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گەشبینە بەوەی حکوومەتی ئێران ئامادەیە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی نوێ لەگەڵ واشنتن واژۆ بکات.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمریکایی پێیان وایە، سەرەڕای ئەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دانوستانەکانی پێشووی ڕاگرت، بەڵام تاران هێشتا ئامادەیە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە بگاتە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماتیک.
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران بە نیازپاکی دەستی بە دانوستان کردبوو، بەڵام بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەم، ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران و پرۆسەکەی ڕاگرت.
هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” سێ مەرجی بۆ ڕەزامەندیی ئیسرائیل لەسەر هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا خستەڕوو، کە بریتین لە:
١. ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
٢. ڕاگرتنی دروستکردنی مووشەکی دوورمەودا.
٣. ڕاگرتنی پشتیوانی لە گرووپە بەوەکالەتەکانی لە ناوچەکە.
لە وەڵامی ئەم لێدوانەدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “ئێستا ناتانیاهۆ ڕێوشوێن بۆ ئەمریکا دیاری دەکات کە لە دانوستان لەگەڵ ئێراندا چی بکات و چی نەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌سام عه‌لی:وه‌ک عورفێکی یاسایی، له‌نۆ کابینه‌ی ڕابردوو له‌کوردستان، لیستی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاسپێردراوه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی زۆرینه‌

سەڵاح

کەرکووک… تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی کرا و هیچ زیانی نه‌بووه‌

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح