ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئاماری ژمارەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە.
سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیران دا، لە پارێزگاکانی عێراق 28 هەزار و 222 هاوسەرگیریی هەبووە، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران پێنج هەزار و 28 حاڵەت بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە پارێزگای بەغدا بووە، کە 1725 حاڵەت بووە، هەروەها کەمترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش لە پارێزگای موسەنا بووە کە تەنیا 90 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری باسی لەوەش کرد، زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیریی لە پارێزگای بەغدا بووە، کە زیاتر لە هەشت هەزار هاوسەرگیریی کراوە، بەڵام کەمترینی لە پارێزگای موسەنا بووە کە تەنیان 813 حاڵەتی هاوسەرگیریی هەبووە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

