zagros news agency

ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوتی کوردستان دەکات

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگریی لە میلیشیاکان و گرووپە چەکدارەکان بکات.

سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە پەیامەکەشدا دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەڵێت: پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە.

باڵیۆزخانەکە پێی وایە، ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی. دەڵێت: ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.”

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک “هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.”

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە “ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لەم ناوچەیە ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

سەڵاح

مۆرینهۆ نهێنیەکی گەورە دەدرکێنێ

یاسین