zagros news agency

سوودانی لەسەر هێرشه درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

 

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزه چەکدارەکانی عێراق لەسەر هێرشه درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه.

له راگەیەندراوەکەدا هاتووه: “دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان به درۆن هێرشی کرایەسەر و ئەمەش مەترسییەکی راستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندیی عێراقییەکان و هێرشکردنەسەر هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی گەشەپێدانه.”

دەشڵێت: “سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکاریانە ئاماژەیە بۆ مەبەستی خراپەکارانە کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخەکە و زیانگەیاندن بە عێراق و دامەزراوە گرنگەکانییەتی.”

هەروەها هاتووه: “فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سوودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووه دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە دەستپێبکەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن و رێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی پەیوەندییان بەو کردەوانه هەیه بەبێ دوودڵی.”

جەختیش دەکاتەوه: “دووپاتی دەکەینەوە حکوومەتی عێراق بە هەموو دامودەزگاکانیەوە، هەرچەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق قبووڵ ناکات و هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ژێرخانه گرنگەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و رێگریکردن لە دووبارە کردنەوەی ئەو جۆرە کارانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی خەڵکەکەی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی هه‌رێم ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

سەڵاح

ڕۆژنامەی تایمز: بەریتانیا کۆچبەرانی نایاسایی دەگوازێتەوە سەربازگەکان

سەڵاح

زێڕ لە هەلکشانە

یاسین