zagros news agency

وائیل کفوری بە ئاهەنگێک ئەلبوومە نوێیەکەی دەناسێنێت

ئەستێرەی لوبنانی، وائیل کفوری، ئامادەکاری دەکات بۆ ئاهەنگێکی گەورە لە 15ـی ئاب لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بۆ ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەی “WK25”. 

لە ئاهەنگەکەدا، هونەرمەند عەبیر نیعمەش بەشداری دەکات و چاوەڕوان دەکرێت کفوری چەندین گۆرانیی نوێی ئەلبوومەکەی لەگەڵ بەرهەمە کلاسیکەکانی پێشکەش بکات.

هاوکات، کفوری دووەم گۆرانیی ئەلبوومەکەی بە ناوی “تک تک قلبی” بڵاوکردەوە، کە لەلایەن مونیر بو عەسافەوە نووسراوە و ئاوازی بیلال زەینە. ئەمە دوای سەرکەوتنی یەکەم گۆرانیی ئەلبوومەکە دێت بە ناوی “بدي غيّر فيكي العالم”.

کفوری بەم دواییە بۆ جێی باس و خواس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی وەک زاوا  لەگەڵ کچێکدا بە جلی بوکێنییەوە، کە رووخساری شاردبووەوە.

وێنەکە نهێنیئامێزە و پرسیاری زۆری لای هەوادارانی دروستکردووە کە ئایا وێنەکە راستەقینەیە و پەیوەندی بە ژیانی تایبەتییەوە هەیە، یان تەنیا بۆ رێکلامی کلیپێکی نوێی گۆرانییەکی ئەلبوومەکەیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری سڤۆرە کرایەوە

ART

“Only Murders in the Building” بۆ وەرزی شەشەم نوێکرایەوە

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART