ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیجی دارایی مۆدێرنە بە ماستەركاردێكی نێودەوڵەتی چەندین بژاردەی گرنگی دارایی دەخاتە بەردەم موچەخۆرانەوە، هەم كێشەی سیولە و دواكەوتنی مووچە چارەساردەكات، هەم دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی بچوك و مامناوەند دەدات بە فەرمانبەران.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیجی دارایی مۆدێرنە بە ماستەركاردێكی نێودەوڵەتی چەندین بژاردەی گرنگی دارایی دەخاتە بەردەم موچەخۆرانەوە، هەم كێشەی سیولە و دواكەوتنی مووچە چارەساردەكات، هەم دەرفەتی وەرگرتنی قەرزی بچوك و مامناوەند دەدات بە فەرمانبەران هەمیش لە زۆرینەی وڵات كاردەكات و دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی مەركەزی دەخاتە بەردەم فەرمانبەران لەكاتی گەشتكردن یانیش ئۆنلاین كرین.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: هەموو ئەمانە جگە لە تێچویەكەمەكەی و هەنگاونان بەرەو بە ئەلەكترۆنی كردنی پارە و مامەلەی بازرگانی كە ئەمەش خۆی لە خۆییدا لە جیهانی مۆدێرنی داراییدا بەربلاوە و ئەمەش چەندین تایبەتمەندی و سودی خۆی بۆ هەڵگرانی دەرەخسێنێت، بەڵام كی كاردی عێراق تەنیا كاردێكە دەتوانرێت موچەی پێ وەربگیرێت و هەموو ئەو سودانەی هەژماری من كەلەسەرەوە باسمكرد لەخۆی ناگرێت بۆیە بە تێپەربوونی كات عێراقیش دەبێت ئەبدەیت لە كاردەكانی بكات تا لە گۆڕانكارییە داراییەكانی جیهان زیاتر دوانەكەوێت.
هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆیە ناچارم بەراشكاوانە ئەم قسەیە بكەم، ئەوەی دژی هەژماری من دەوەستێتەوە، یان هیچ زانیارییەكی ئابووری و دارایی نییە یانیش كۆنەپەرەستێكی بەكرێگیراوە.
وەسەلام
رێباز یونس