دوێنێ دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و چەند جار هەڵوەشانەوەی کاتی دەنگدان بۆ دەستەی نوێی کارگێڕی هەولێر لەکۆتاییدا دەنگدانەکە کرا،کە چەندان کەس خۆیان هەڵبژارد بوو بۆ پۆستی کارگێڕی یانەکەی پایتەخت و لە کۆتاییدا شەش کەس وەکو کەسایەتی نێو کارگێڕی یانەی قەڵا و منارە دیاریکران.
شایەنی باسە لەکۆی 206 ئەندام بۆ دەنگدان 203 ئەندام دەنگیاندا خاوەنی زۆرترین دەنگەکانیش دەبوونە ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەشێکی بەربژێرەکانیش پێش هەڵبژاردنەکە لە ڕکابەریەکە کشانەوە
لەوانە(بێجان ئیبراهیم،ڕێبین ڕەمزی،بەسیم عیسا،سروود غازی،موسا موحسین،ئەحمەد شوکر،ڕێبوار محێدین،مۆفەق یونس،محمد سەلیم،بەسیم عیسا).
لە ئەنجامەکانی دەنگدانیش زۆرترین دەنگ کەسێک بەدەستی هێنابێ(ئاسۆ ئەمیر)ە،کە توانی 129 دەنگ کۆبکاتەوە و خاتوون(ئاڵا دێدەوان)یش وەک تاکە ئافرەت لەنێو دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردراو ناوی دەبینرێ.
ناوی ئەو کەسانەی بوونە ئەندامی نوێی دەستە کارگێڕی یانەی هەولێر.
ئاسۆ ئەمیر 129 دەنگ
زوبێر جەبار 124 دەنگ
جێماو سەدرەدین 116 دەنگ
رەوەز سەلام 114 دەنگ
سەفین کانەبی 110 دەنگ
ئاڵا دێدەوان 107 دەنگ
“سەکار ڕێبوار”

