zagros news agency

له کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق چەند بڕگەیەک زیادکرا و نوێنەرانی کورد وەک ناڕەزایەتی دانیشتنەکەیان جێهێشت

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدا و 172 پەرلەمانتار ئامادەبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پەرلەمان دەنگیدا بە زیادکردنی چەند بڕگەیەک بۆ کارنامەی دانیشتنەکە، دیارترینیان خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی بوو.

هەروەها دەنگدان لەسەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت خرایە بەرنامەی کارەوە.

پەرلەمانتارانی بلۆکی کورد و سوننە وەک ناڕەزایەتی بە دانانی خوێندنەوەی دووەمی یاسای حەشدی شەعبی، هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین

ئەمساڵ هەزار پۆلی دیجیتاڵی دروست دەکرێن

سەڵاح

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

یاسین