ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، هێرشبەری ئینتەر میامی، بڕیاری خۆی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە یەکلایی کردەوە.
پەیامنێری تۆڕی “ڕیلیڤۆ”ی ئیسپانی جەختی لەوە کردەوە کە مێسی خەریکی دواین وردەکارییەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ ئینتەر میامی.
“لیۆ” لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئەمریکییەکەوە کرد، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کۆتایی هات.
گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ ئینتەر میامی لە کۆتایی یارییەکانی خولی ئەمریکی ئەمساڵ ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.
لیۆنێل مێسی چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی داهاتووی خۆیەتی بۆ ئەوەی سەرنجی بخاتە سەر ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جامی جیهانی داهاتووی ٢٠٢٦

