zagros news agency

ئێران لە دژی کارکردنی بێ مۆڵەتی ستارلینک سکاڵای تۆمار کرد

وەزارەتی گەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سکاڵانامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گەیاندنی (ITU) کردووە، بە فەرمی سکاڵای خۆی لە دژی کارکردنی بێ‌مۆڵەتی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی “دیدەبانی ئێران” لەمبارەیەوە نووسیویەتی: “ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە لە ڕێگەی بەدواداچوونێکی تەکنیکی و یاساییەوە داوای لە یەکێتیی جیهانیی گەیاندن کردووە، سپەیس ئێکس ڕێز لە مافە خاکی و سەروەرییەکەی ئێران بگرێت. بەپێی ئەو ڕێسا نێودەوڵەتییانە، کۆمپانیای پێشکەشکاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد پێویستە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە خاکی ئێراندا، سەرەتا مۆڵەت لە کۆماری ئیسلامی وەربگرێت و پابەندی یاساکانی ئەو وڵاتە بێت.”
دیدەبانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئێران، “لۆبییە” ئیسرائیلییەکان داوایان لە ئیلۆن مەسک کردووە خزمەتگوزارییەکانی لە ئێران بەهێزتر بکات و ئەویش وەڵامی ئەرێنیی داوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەحمەد شه‌رع: ده‌سته‌ى تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنيش چوار ساڵيان پێویسته‌

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش

یاسین

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر دەکات

سەڵاح