zagros news agency

دوای توندکردنەوەی یاساکان، یۆنان یەکەم گرووپی پەنابەرانی دەستبەسەر کرد

 

دوای هەڵپەساردنی داواکاریی مافی پەنابەری بۆ پەنابەرانی باکووری ئەفریقیا، سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە دەستبەسەرکردنی نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەر لە یۆنان دەکەن.
تانۆس پلۆریس، وەزیری نوێی کۆچی یۆنان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: “ئەم کەسانە مافی پێشکەشکردنی داوای پەنابەرییان نییە و تا دەستپێکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەیان، لە زینداندا دەمێننەوە.”
زۆربەی ئەم کۆچبەرانە لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنان ناسراونەتەوە و دەستبەسەر کراون. بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی هاتنی کۆچبەران، حکوومەتی یۆنان بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ مانگ پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانی پەنابەری ڕابگرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار کەس هەوڵیان داوە لە بەندەری توبورقی ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە خۆیان بگەیەننە یۆنان. ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٣٥٠٪ زیادی کردووە.
یۆنان دەروازەی چوونە ژوورەوەی سەدان هەزار پەنابەر لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە بۆ ئەورووپایە. وەزیری کۆچی یۆنان، هاتنی پەنابەران لە ڕێگەی دەریای نێوەڕاستەوە بە “داگیرکاری” وەسف کردووە. چەندین نوێنەری پارتی فەرمانڕەوای “دیموکراسیی نوێ”یش دەستەواژەکانی وەک “شەڕی تێکەڵاو” و “دۆخی نائاسایی”یان بۆ ئەم بارودۆخە بەکارهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

130ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

سەڵاح

هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تی ده‌رباره‌ى ڕه‌فتارى سوپا ده‌رهه‌ق به‌ جووتيارانى كورد

یاسین