zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە عێراق.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا سوپاسی گەل و حکوومەتی نەمسای کە لە ڕۆژانی تەنگانەی شۆڕشدا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و هەرێمی کوردستان کرایەوە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار.
May be an image of the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

جەوهەر نامیق سوارە: له‌ماوەیەکی کورتدا ئەنجوومەنی وەزارەت رەنگە پێداچونەوەیه‌ک بە نرخی کارەبا بکات

گوران

نێتفلێکس وەشانی ئینگلیزیی زنجیرەی “Squid Game” ڕادەگرێت

ART

ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا: سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ توركیا باسمان له‌پێشکەوتنەکانی کوردستان کرد

یاسین