به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه به‌شێكی زۆر كێلگهنهوتییهكانی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتووه و توانای هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیان كه‌م بوه‌ته‌وه، شاره‌زایه‌كی بواری وزه‌ش زانیاری ده‌خاته‌روو.
قوباد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی رێكخراوی ئۆیل بۆ وزه، له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر كێڵگهنهوتییهكانی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه هێرشی درۆنییه‌كان زیانێكی زۆریان به‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان گه‌یاندووه و ئاستی وه‌به‌رهێنانیان كه‌م كردوه‌ته‌وه له‌ناویاندا كۆمپانیائهمهریكییهكان”.
گوتیشی: “ده‌بێت به‌په‌له هه‌ولبدرێت ئاستی وه‌به‌رهینانی نه‌وت له كوردستان دووباره ده‌ستپێبكاته‌وه و زیانی كیلگهكان چاك بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه چه‌نده زیان به ئابووری كوردستان گه‌یه‌نراوه ئه‌وه‌نده‌ش به ئه‌مه‌ریكا چونكه كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی له‌وێ كراونه‌ته ئامانج”.
راشی گه‌یاند: ئابووری كوردستان كه‌رتی یه‌كه‌می نه‌وته و كه‌رتی كۆتایشی نه‌وته بۆیه ئه‌م هێرشانه زیانی زۆری به ئابووری كووردستان گه‌یاندووه هه‌رچی زووه ده‌بێت عێراق و ئه‌مه‌ریكا و كوردستان به‌په‌له هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ دووباره چاكردنه‌وه‌ی كیڵگه نه‌وتییه‌كان.
کاتژمێر 01:27 خولەکی بەرەبەیانی پێنجشەممە، 17ی تەممووزی 2025، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە قەزای بەحرکەی پارێزگای هەولێر، خرایە خوارەوە.
ئێوارەی چوارشەممەش، 16ی تەممووزی 2025، نزیکەی کاتژمێر 19:10 خولەک، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی ‘هەنت ئۆیل’ـی ئەمەریکی لە باعەدرێ، لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک. هێرشەکە جگە لە زیانی ماددیی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بەیانیی هەمان ڕۆژ، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی؛ دووانیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوەی دیکەشیان لە قەزای شێخان، سنووری پارێزگای دهۆک.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، هێرشی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کێڵگە نەوتییەکان بەردەوام بوون. هەرچەندە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێک هێناوە، بەڵام تا ئێستا لە بەرانبەر ئاراستەکردنی درۆنەکان، نەکەس دەستگیرکراوە و نەکەسیش سزا دراوە.

