بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە شتانێکی کت و پڕ و سەیری بەخۆوە بینیوە لەگەڵ ئەوەشدا چەندان بۆندی چاوەڕوانکراوی تێدا بینرا،بەڵام ئەوەی گرانێت چاکا ئێستا دەیهێـنــێت و دەیبات شتانێکی زۆر سەیرن و تەنانەت سەری لە ڕۆژنامەنووسانی جیهانیش تێکداوە.
ماوەیەک لەوەی پێش بوو گرانێت چاکا قەراری چوونی بۆ خولی ڕۆشەنی سعودی دابوو بەڵام ئێستا لە زاری بریکاری کارەکانیەوە گوتراوە،کە یاریزانەکە لەگەڵ یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی ڕێککەوەتووە تەنها قسە کردنی کۆتایی ماوە لەگەڵ یانەی بایرن لیڤەرکوزن.
گرانێت چاکای سویسری ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و بۆندی هەیە لەگەڵ یانەی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بەڵام یاریزانەکە دەمێکی زۆر ئارەزووی ئەوە دەکات یانەکە بەجێبـێـڵـێ و ڕوو بکاتە یانەیەکی تر ئێستا بە ئەگەری زۆرەوە ڕوو دەکاتە یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی.
“سەرکار ڕێبوار”

