zagros news agency

بەنگلادیش؛ ژمارەی قوربانییانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکە بەرز بووەوە

ژمارەی قوربانییانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە بەنگلادیش بۆ لانیکەم ٢٧ کەس بەرز بووەوە. فڕۆکەکە ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی تەممووز، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا کەوتە خوارەوە و بەر قوتابخانەیەک کەوت.
سەیدور ڕەحمان، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی بەنگلادیش، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ٢٥ کەس لە قوربانییەکان منداڵ بوون. فڕۆکەوانەکەش لەم ڕووداوەدا گیانی لەدەستداوە. ناوبراو زیادی کرد، ٨٧ کەس لە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکان و لەوێ لەژێر چاودێری و چارەسەردان.
لە یەکەم ئاماردا کە دوای ڕووداوەکە بڵاوکرایەوە، باس لە کوژرانی ٢٠ کەس و برینداربوونی ١٧٠ کەسی دیکە کرابوو. بە گوتەی بەرپرسانی بەنگلادیشی، فڕۆکە جەنگییەکە لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی ئاسمانیدا بووە کە کەوتووەتە خوارەوە و بەر باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە داکا، پایتەخت، کەوتووە.
سوپای بەنگلادیش ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکە لە جۆری (F-7 BJI)ی دروستکراوی چین بووە و کەمێک دوای هەڵفڕینی لە فڕۆکەخانە لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ، کەوتووەتە خوارەوە. دەگوترێت ڕووداوەکە بەهۆی «کێشەی تەکنیکی»یەوە بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکارە وردەکانییەوە بەردەوامن.
ئەمە خراپترین کارەساتی ئاسمانییە کە بەنگلادیش لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیبێتی. ڕۆژی سێشەممە بەهۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە ماتەمینیی گشتی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێی كۆمەڵگەی دایكەوە دەرفەتی خوێندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڕەخسێنێ

سەڵاح

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە

یاسین

لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بڵاودەکرێتەوە

سەڵاح