ڕافا موجیکا، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و هێرشبەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی دەربڕی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕکابەرییەکی توند لەسەر پێگەی بەرگری ناوەڕاست لەناو یانە کەتەلۆنییەکەدا دەکرێت.
موجیکا وتی: فلیک بژاردەی بەرگری زۆری هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کەسەیە بڕیار دەدات، بۆ من ئەگەر ئەوە پەیوەندی بە منەوە بوایە، ڕۆناڵد وەک یاریزانی سەرەکی هەڵدەبژێرم، چونکە بەرگریکارێکی گەورەیە… هەروەها چونکە هاوڕێمە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵد وەک برایەک بوو بۆ من کاتێک لە بەرشەلۆنە پێکەوە بووین، تا ئێستاش پەیوەندیمان هەیە، وەرزی ڕابردوو درێسێکی بۆ کچەکەم ناردبووم، پەیوەندییەکەمان زۆر تایبەتە.

